Skip to content
Lyric
Dive
Public playlists
My playlists
Search
Sign in
Saqi
Marzia Fariqi
Popularity · Low
+
🇵🇰 Urdu · Original
0
0
YouTube
Searching YouTube...
Lyrics
Original
Translation
Bilingual
ئەگەر چی شەو درەنگە ساقی
بۆم تێکە کەمێکی تر
ئەگەر چی شەو درەنگە ساقی
بۆم تێکە کەمێکی تر
کەوا ئەمشەو سەری هەڵدا
لە ناخمدا خەمێکی تر
کەوا ئەمشەو سەری هەڵدا
لە ناخمدا خەمێکی تر
لە بادە ئەم ژەمە تێرکە
منی تینوی جگەر سوتاو
لە بادە ئەم ژەمە تێرکە
منی تینوی جگەر سوتاو
بە چی دیارە کە دە بینم
شەوێکی تر ژەمێکی تر
بە چی دیارە کە دە بینم
شەوێکی تر ژەمێکی تر
ئەوەندە دەردە دارو بێ
پەرستارم کە پێم وایە
ئەوەندە دەردە دارو بێ
پەرستارم کە پێم وایە
لەسەر کێکی تەمەن
هەڵناکرێ تازە شەمێکی تر
لەسەر کێکی تەمەن
هەڵناکرێ تازە شەمێکی تر
گەلێکم ڕۆژگاری
تاڵ و شیرن ڕابوارد ئاخۆ
گەلێکم ڕۆژگاری
تاڵ و شیرن ڕابوارد ئاخۆ
مەرگ مەودا دەدا دیسان
ببینم سەر دەمێکی تر
مەرگ مەودا دەدا دیسان
ببینم سەر دەمێکی تر