Frmesk
Hama Jaza
Popularity · Low
YouTube
Searching YouTube...
Lyrics
قه‌تره‌یه فرمێسكى چاوه جوانه‌كه‌ت كه‌وته سه‌رلێوم
تامه‌زرۆى دا به هه‌ناسه‌و دڵه‌ى خه‌مبار و په‌شێوم
ببارێنه فرمێسكى گه‌ش ببارێنه
بهاژێنه سینه‌و جه‌رگم بهاژێنه
كه فرمێسكى چاوه‌كانت به ڕووى گه‌شتا دێنه خوارێ
پڕوشه‌ى بارانى سۆزه، خۆشه‌ویستى لێ ده‌بارێ
خه‌م ره‌وێنه وشه‌ى جوانت خه‌م ره‌وێنه
هه‌ست بزوێنه نیگاى چاوت هه‌ست بزوێنه
خۆشه‌ویستیت ئاگرێكه كڵپه‌و بلێسه‌ى به تینه
سینه‌ت كانیاوى كوێستانه به‌هه‌شتێكى سه‌رزه‌مینه
خۆت بنوێنه تۆ مه‌رگى منى خۆت بنوێنه
مه‌م ڕه‌نجێنه، تو ویژدانت مه‌م ڕه‌نجێنه
چاوى شه‌رمنى بێ نازت كه جار جاره هه‌ڵیان دێنى
خۆ ده‌زانم خۆشه‌ویستى و وه‌فادارى تیا ده‌نوێنى
بگرمێنه چۆن هه‌وری تاو بگرمێنه
ببارێنه، به‌خوڕ فرمێسك ببارێنه