Skip to content
Lyric
Dive
Public playlists
My playlists
Search
Sign in
Pirsiyar
Artesh
Popularity · Low
+
🇮🇷 Persian · Original
0
0
YouTube
Searching YouTube...
Lyrics
Original
Translation
Bilingual
جلەکانم داکەند و ڕووت ڕووت سوڕامەوە
خۆم بووم لەوانەیە پێیان وابێ شێتم
قووڵ بووم لە نەفسم دوور بوم لە دەستت
چۆڵ بوو لە جەستەم هەرچی پیسی هەستە
ئێسقانێکت پێ دەدەن دەڵێن ئەمە بەستە
خۆ شەڕی دۆزەخ و بەهەشتیش گرەو لەسەر نەفسە
وا دەڵێن کە چی شەڕی خۆیان لەسەر نەفتە
تۆ فێری درۆت کردم گوتت هەرچی بڵێی هەقتە
هەق, ئەوەیە کە تۆ دەتەوێ بمدەیتێ؟
یان ئەوەی خۆم پێویستە بە دەستی بێنم؟
گوتیان بۆ بینینت دەبێ ڕوح لە جەستە دەرچێ
من, ئامادەم بۆ ئەمە بە هەر شەرت و مەرجێ
ڕۆیشتم خۆم هەڵدایە خوارەوە لە بەرزایی
کە چی زیندوو مامەوە, ئێستا پرسیار ئەوەیە
تۆ هۆکاری خۆ هەڵدانی یان زیندوو مانەوە
هونەرت بێدەنگییە یان وەڵام دانەوە
جوانی دونیات لا پەسەندە یان دوای مەرگ
باڵا پۆشیت لا پەسەندە یان مرۆڤی بێ بەرگ
کام لەمانە دەتوانێ وەسفی حاڵی تۆ بێ
کام چینی کۆمەڵگا ڕەنگدانەوەی بوونی تۆیە
هەژارەکان کە تەنیا بە بوونی تۆ ماون
یاخود ئەو سەرمایەدارانەی کە خاوەن چەند کڵاون
کە ماڵت بۆ دروست دەکەن کە چی هەموویان دژتن
ئەوان لایەنگرت نین تەنیا دووژمنی دووژمنتن
جیاوازی زۆرە لە نیوان دیدە و دڵ
خەتێکی باریکە نێوان زانین و نەزانین
ئێستا بڵێ کام لەوانە خاوەن زانینە
ئەوەی بە نەزانی لاتە یان ئەوەی بە زانین دژتە
کۆمەڵێک مرۆڤی پڕ لە حەسرەتی ئازادی
بەندکراو بێدەنگکراو بە بیانووی پیرۆزی
تایبەت ئەوکاتەی فێرکرایەوە
پیر و تێرکرایەوە لەوەی کە دەبێ وابێ
کۆمەڵێک پیاوی پڕ لە بێ ئاگایی شەهوەت
دونیا دەکەن بە دۆزەخ بۆ ڕۆیشتن بە بەهەشت
ئافرەت بۆ دۆزەخ نێردرایەوە
بەهەشت بە نێر درایەوە
هێزی تۆ لە ترسە دەڵێن هێزی تۆ لە ترسە
ئەمە شەڕی دەروونیە چونکە هێزی تۆڵە ترسە
سەبارەت بە تۆ و بوونت مێشکم پڕ لە پرسیاری وایە
کە هەڵگرتنیان لە بۆ مرۆڤ قورسە
نێردەت لە گۆڕ دەنێ زانا و پێنووس ڕاو دەنێ
سەرەتا هەژار ڕاو دەنێ و پارو نان نرخی خوێن دەبێ
شەڕی تۆ نەبێ چۆڵ دەبێ ئەمەش کە ماوە چۆن دەبێ
بە قورسی ژیان کۆڵبەرێک ئێستاش بار لە کۆڵ دەنێ
جێگرە دەم درێژەکانت ئەمە چی ناو دەنێن
کە لێرە تۆ لە جێگای ئەستێرە و مانگ و خۆر دەنێن
دەڵێن هەموویان دەبینی وەک هێزێکی نادیار
هەر بە ڕاست دەبینی ڕەنگ و بۆنی پیسی شار
کەواتە بینیت منداڵەکان لە برسا مردن
بینیت تەرمە بزربووەکان بۆ سەرمایە وەک پردن
سوتانی سور پێستەکانت بینی بە چاوی سەر
لە جینۆسایدی کورد و جولەکەکان بە ئاگا بووی
کامەت لێ بپرسم دانیشم ببینم بێدەنگیت
تا دڵنیا بم هیچ کات ئەمانە بۆ تۆ گرینگ نین
چۆن بسەلمێنم گرینگی لەسەر خۆ ڕاهاتن
چۆن بسەلمێنم تۆ ئەوە نیت کە دەڵێن
کێشەی مرۆڤەکان لە بوون و نەبوونی تۆ نیە
کێشەکە لە ڕەنگی تۆیە چۆنیەتی سەنگی تۆیە
چۆنیەتی جەنگی تۆیە هەڵهێنانی ژەنگی تۆ بە
کام زاراوە دەنگی تۆیە و دۆزینەوەی هەستی تۆیە
گەر هەیت وەرە بسەلمێنە بۆمان
ڕێگا مەدە بارودۆخی ئێمە لەمە خراپتر بێ
دەبینی کە دونیا بە دوای ڕزگارکەرەوەیە
ئەمڕۆ کێ لێرەبێ خاوەنی داهاتوو ئەوە
کۆمەڵێک مرۆڤی پڕ لە حەسرەتی ئازادی
بەندکراو بێدەنگکراو بە بیانووی پیرۆزی
تایبەت ئەوکاتەی فێرکرایەوە
پیر و تێرکرایەوە لەوەی کە دەبێ وابێ
کۆمەڵێک پیاوی پڕ لە بێ ئاگایی شەهوەت
دونیا دەکەن بە دۆزەخ بۆ ڕۆیشتن بە بەهەشت
ئافرەت بۆ دۆزەخ نێردرایەوە
بەهەشت بە نێر درایەوە