Skip to content
Lyric
Dive
Public playlists
My playlists
Search
Sign in
Em dilem
Adnan Karim
Popularity · Low
+
🇨🇳 Uyghur · Original
0
0
Listen
YouTube
1
2
3
0:00 / 0:00
Loading YouTube player...
Lyrics offset
Synced
Lyrics
Original
Translation
Bilingual
ئەم دڵەم وا دیارە مەیلی ڕووی گوڵی یاری ھەیە
بولبول ئاسا بۆیە دایم ناڵە و زاری ھەیە

گەر لەدەس جەوری ڕەقیبان من بناڵم حەق نییە
چونکە مەعلوومە کە گوڵ بوو، دائیمەن خاری ھەیە

وا لە عیشقی پەڕتەوی سەر کوڵمی ئاڵت چاوەکەم
سینەکەم شوعلە و بڵێسەی کوورەیی ناری ھەیە

فەرموو بێرە حوجرەیی دڵ خەڵوەتە بۆ بەزمی تۆ
غەیری تۆ قوربان نە نامەحرەم نە ئەغیاری ھەیە

ئەشکی چاوم وا لە حەسرەت لەعلی لێوت دەم بەدەم
جارییە و سوور و سوێرە، ڕەنگی گوڵناری ھەیە

دڵ لە خەوفی زوڵفی تۆ بۆ گەنجی ڕووت ڕێگەی نییە
چونکە دەوری ئەو تەلیسمە جووتێ ڕەشماری ھەیە