Skip to content
Lyric
Dive
Public playlists
My playlists
Search
Sign in
Rêbwar
Zakaria Abdulla
Popularity · Low
+
🇮🇷 Persian · Original
0
0
YouTube
Searching YouTube...
Lyrics
Original
Translation
Bilingual
ڕێبواری ماندووی ڕێی دوورم!
کاروانچیمە و ڕادەبوورم
شارەکەت دەگرمە باوەش!
شەیدای بۆنی گوڵی سوورم
ڕێبواری ماندووی ڕێی دوورم!
کاروانچیمە و ڕادەبوورم
شارەکەت دەگرمە باوەش!
شەیدای بۆنی گوڵی سوورم
وەک مەلی بەر ڕێژنەی خەیاڵ
کۆنی کردوومە عومر و ساڵ!
وەک مەلی بەر ڕێژنەی خەیاڵ
کۆنی کردوومە عومر و ساڵ!
هەرچەند ئەڕۆم دوایی نایە!
دەسا چارەیێ خودایە
هەرچەند ئەڕۆم دوایی نایە!
دەسا چارەیێ خودایە
ئاخ، دەسا چارەیێ خودایە
ڕێبواری ڕێگەی بەهارم
هەڵبڕاوی کوشتەی یارم!
نامۆمە بە بزەی لێوی
وەک مانگی دیاری نادیارم!
ڕێبواری ڕێگەی بەهارم
هەڵبڕاوی کوشتەی یارم!
نامۆمە بە بزەی لێوی
وەک مانگی دیاری نادیارم!
دەستم لە پرچی ئەو داوە
دڵم لەلای بەجێ ماوە!
دەستم لە پرچی ئەو داوە
دڵم لەلای بەجێ ماوە!
سەفەر لەگەڵ خۆی بردوومە
وەک ئاسمانی تەم گرتوومە!
سەفەر لەگەڵ خۆی بردوومە
وەک ئاسمانی تەم گرتوومە!
ئاخ، وەک ئاسمانی تەم گرتوومە!