Khanemi
Hossein Safamanesh
Popularity · Low
YouTube
Searching YouTube...
Lyrics
ئەی نەشمیل ، ئەی بلاوێنی دڵی تەنگم
هەستی مەستیی لاوی تەزێن ، شۆخ و شەنگم
تاسە بزوێن گوڵی گەشی باغی ژیانم
ئیلهام دەری شێعرم ، نەغمەی تاری گیانم
دوو چاو گێژاوی سێحراوی ، تەلیسماوی
کوڵمە ڕنووی کەلی بەفرینی خوێناوی
دزەی نیگا تاڵان کەری بیری دڵدار
نوقمی دەریای هەستم ،دەریای بن نادیار
ڕادە خوشێن ئەستێرەی فرمێسکی ئاڵ و سوور
پرێسکەی ڕاز ، بێ گەرد وجوان وەک کۆگای نوور
چاوەڕوانتن بەڕیز لە سەر ئاسۆی گۆنام
ئەی خواوەندی جوانی ، تو خوا چیە گونام
تاکەی دووریت دڵی تەنگم داخورپێنێ؟
لە سەرچاوەی چاوم ئەسرین بە خوڕ بێنێ
پەیکی گورجی شەگار بڕی هەناسەی سەرد
بە شوێن تۆ دا ئەی گوڵی جوان چەن جارم نارد
بەڵێ ناردم ، بەڵام ، گیانە هەر نەهاتی
داخی گران ، ئەی بەختی ڕەش ، هەی نەهاتی