Skip to content

Rîşe Be

Mikael
Popularity · Low

YouTube

Searching YouTube...

Lyrics

تۆش وەکو من پێکەنینت لە گریانا بەجێماوە؟ وەکو نەمامی دەم ڕەشەبا چڵ و چرۆت لێ شکاوە؟ دیارە کە تۆش بێدەنگ بوونت حیکایەت و ڕۆمانێکە ئەفسوونگەری تەنیاییی تۆ وێرانبوونی ژوانێکە! سێبەرێکی ماندوو و شەکەت بە شوێن خۆتا ڕائەکێشی بێگومانم تۆش وەکو من هەر تاڵاوی خەم ئەنۆشی! وایدەبینم کە تۆش وەک من دونیای عەشقت سەرابێکە مەستیی ئەوین تەمەن کورتە و وەک مەستبوونی شەرابێکە! تۆش وەکو من دڵت پڕە لە تەنیایی و خەم و گومان پەشیمانی لەو ڕۆژانەی کە بۆ کەسێکت هەڵوەراند! لە گریانا بەجێماوە؟ وەکو نەمامی دەم ڕەشەبا چڵ و چرۆت لێ شکاوە؟ سێبەرێکی ماندوو و شەکەت بە شوێن خۆتا ڕائەکێشی بێگومانم تۆش وەکو من هەر تاڵاوی خەم ئەنۆشی! وایدەبینم کە تۆش وەک من دونیای عەشقت سەرابێکە مەستیی ئەوین تەمەن کورتە و وەک مەستبوونی شەرابێکە! تۆش وەکو من دڵت پڕە لە تەنیایی و خەم و گومان پەشیمانی لەو ڕۆژانەی کە بۆ کەسێکت هەڵوەراند! تۆش وەکو من پێکەنینت لە گریانا بەجێماوە؟ وەکو نەمامی دەم ڕەشەبا چڵ و چرۆت لێ شکاوە؟