Skip to content

Eshqt

Aryas Javan
Popularity · Low

YouTube

Searching YouTube...

Lyrics

بێ تۆ هەڵناسوورێ خوێنم بۆیە زوو زوو ناوت دەهێنم عیشقت هێندە دڵی گرتووم ئەترسێم خوێنیش کەم بێنم لە ڕۆژباشی بەیانییان تا شەوباشت چۆن ڕاوەستم بێ جگە لە دەستی نەرمی تۆ، بۆ کاری تر ناچێ دەستم ناوی خۆم پێ خۆشە کاتێک لێوی تۆ ناوم دەهێنن بە نازەوە ئەمدوێنن پێم خۆشە تا ئەبەد بنووم کە پرچت دام ئەپۆشێنن، دەروونی من ئەلاوێنن کە تۆ تاوێ لەمن دووری نامەوێت خۆر ببینم هەموو شت دە تۆدا دەژی خۆڕی ئاسمانی ژینم بە ماچی لێوی شەرابیت بۆنی مەستی دێت لە زارم قەراری ماچی دووبارەت بردوویە سەبر و قەرارم بۆنی تۆ بۆنی بەهارە وەرە زیندووم کە دووبارە بەهار بێنە باوەشی من بێ تۆ هەڵناسوورێ خوێنم بۆیە زوو زوو ناوت دەهێنم عیشقت هێندە دڵی گرتووم ئەترسێم خوێنیش کەم بێنم لە ڕۆژباشی بەیانییان تا شەوباشت چۆن ڕاوەستم بێ جگە لە دەستی نەرمی تۆ بۆ کاری تر ناچێ دەستم ناوی خۆم پێ خۆشە کاتێک لێوی تۆ ناوم دەهێنن بە نازەوە ئەمدوێنن پێم خۆشە تا ئەبەد بنووم کە پرچت دام ئەپۆشێنن دەروونی من ئەلاوێنن