Skip to content
Lyric
Dive
Public playlists
My playlists
Search
Sign in
Papulay Azadi
Mazhar Khaleghi
Popularity · Low
+
🇮🇷 Persian · Original
0
0
YouTube
Searching YouTube...
Lyrics
Original
Translation
Bilingual
بۆ مەزرای ئاواتی من، تۆی نەوگوڵی ئێشق و وەفاداری
بۆ گوڵشەنی پڕ گوڵی ژینم، ئەتۆی ئاوازی دڵداری
لە بەحری بێ پەیی ژیان، عێشقی تۆ لە دڵ، کەشتی ئاواتم بوو
خۆشەویستی و میهری تۆ، گەرمیی ژینی من، ڕێگای نەجاتم بوو
پەپوولەی ئازادی ناو، باخچەی دڵداری و عیشق و سەفا بووین

بەخوا زۆر حەیفە گوڵم، ئێمە بە جارێ لە یەک جیا بووین
لە بەحری بێ پەیی ژیان، ئێشقی تۆ لە دڵ، کەشتی ئاواتم بوو

لە بیرت چوو ئەو شەوە، ئاسمانی ژین، ئەستێرە باران بوو
مەلی ڕۆح لە ئێشقی تۆ ئەی نازەنین، مەست و غەزەل خوان بوو
وەرە دیسان با لە نۆ، ئێشقی وەسڵی تۆ، بمخاتە ڕووناکی
ڕووبکەین لە قیبلەی وەفا، سەرمەستی و سەفا، هەردوو بە دڵپاکی